ئه‌یلوول 20, 2024 20:34 Asia/Tehran
  • پەلەماری حیزبوڵڵا دژ بە چەکدارانی زایۆنیست

حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ هەینی"ش بنکەو پێگەی چەکدارانی زایۆنیستی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو مووشەک باران کرد.

حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ هەینی" ڕایگەیاند کە شووێنی کۆبوونەوەی چەکدارانی زایۆنیستی لە شارۆچکەی زایۆنیست نشینی مەتەڵەی کردە ئامانج کە لەئاکام دا زەبرێکی گورچکبڕ لە دوژمنی زایۆنیستی وەشێندراو میدیاکانی ئەو ڕژیمەش رایانگەیاند کەلەئاکامی هەڵمەتی هێزەکانی خۆڕاگری لوبنان دا بۆسەر شارۆچکەی زایۆنیست نشینی مەتەڵە، پەنجا خانووبەرە زیانیان پێ گەیشتوە.ڕۆژنامەی زایۆنیستی ئیسڕائیل هیوم"یش ڕایگەیاندوە کە ئەو خۆڕاگریە لانیکەم ١٧ مووشەکی ڕاکێتی و بەخۆفڕی کردۆتە سەر بنکەو ثێگەی سەربازی زایۆنیستەکان و بەبێ ووینەی ڕاگەیاندوە.