پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر حودەیدەی یەمەن
ئهیلوول 29, 2024 20:58 Asia/Tehran
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی باسی دەسدرێژیی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم ڕژێمە بۆ سەر بەندەری حودەیدەی یەمەنیان کردووە.
فڕۆپکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە بۆردومانکردنی کۆگا نەوتەکان لە بەندەری ڕەئسولعیسا و بەندەری حودەیدە کە لە قەراخ ئاوەکانی دەریای سوور لە ڕۆژاوای یەمەن هەڵکەوتوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ١٠ جار بەندەری حودەیدەی یەمەنیان بۆردومان کردووە.