کەوتنە خوارەوەی خوفڕێکی ئەمریکی لە لایەن یەمەنەوە
ئهیلوول 30, 2024 20:38 Asia/Tehran
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن کاتژمێرێک لەمەوبەر لە بەیاننامەیەک دا کەوتنە خوارەوەی خۆفڕێکی ئەمریکی ڕاگەیاند .
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی لە جیهادی پیرۆز بۆ لاگری لە باهۆزی ئەقساو سەرکەوتنی نەتەوەی فەلەستین و لوبنان یەمەن توانی خۆفڕێکی ئێم کی یو نۆی ئەمریکی لە ئاسمانی پارێزگەی سەعدە بکاتە ئامانج و بیخاتە خوارەوە.
ئەوە یازدەهەمین فڕۆکە لەوجۆرەیە کە سیستمی بەرگری ئاسمانی یەمەن خستوویەتە خوارەوە.
سەریع وتیشی : بەرلەمەش دوژمنی زایۆنیستی بە پشتیوانی ئەمریکا حەڤدە جار پەلاماری کردوەتەسەر هێزگەی کارەبا و وزەی پارێزگەی حودەیدە کە بووەتە هۆی شەهید بوونی پێنج شارومەند و بریندار بوونی 57 کەسی دیکە.
یەحیا سەریع لە کۆتایی دا جەختی کرد لەسەر درێژەی خۆڕاگری و لاگری لە فەلەستین و لوبنان .