تشرینی یه‌که‌م 04, 2024 11:27 Asia/Tehran
  • لوبنان لە دوازدەهەمین ڕۆژی دوستدرێژکاری سەربازی ڕژێمی زایۆنی/ تەقینەوەی سامناک لە باشووری بەێروت

دەستدرێژی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان ، ئەمڕۆ هەینی ، چووەتە ناو دوازدەهەمین ڕۆژی خۆی

ڕاپۆرتەکان میدیایی باس لە پەلاماری قورس بۆ سەر زاحیەی باشووری وبیسترانی دەنگی تەقینەوە لە نزیک فڕگەی بەێروت دەکەن . بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدریەکان، بەێروت ، بەتایبەت گەڕەکی زاحیە شەوی پێنجشەممە لە سەر جومعە ، وبەیانی ئەمڕۆ هەینی ، درایە بەر پەلاماری قورسی ڕژێمی ئیسرائیل.هەواڵدەری ڕۆێترزدەبیژێت ئەم پەلامارانە لە پەلامارێک کە بووە هۆی شەهید کرانی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا گەورەتر بووە . بە قسەی شایەتحاڵان تەقینەوەکە بەڕادەیەک بەرزبووە کە دەنگی لە شاری باشووری " سووری " لوبنانیش بیستراوە/.

کەناڵی هەواڵی ئیسکانی نێوز نووسیی گەڕەکێک کە ئیسرائیل داویەتە بەربۆمبەباران مەودایەکی کەمی لەگەڵ فڕگەی بەێروت هەیە . کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە هەروەها ڕاپۆرتی دا پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە زاحیەی بەێروت چەند بینای کاول کردووە .

 

 

 

 

سەرپەیڤ