تۆڵەی شکستی زایۆنییەکان لە خەڵکانی سیڤیلی لوبنان
هەوڵەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆ چوونەنێو خاکی لوبنان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەرەوڕووی شکست بووەو ئەو رژیمە، بۆ قەرەبووی ئەو شکست و بێ ئاکامییانەی، ڕووی کردۆتە تۆڵەسەندنەوە لە خەڵکی بێتاوانی سیڤیل.
بەپێچەوانەی پڕووپاگەندەی رژیمی زایۆنیستی، ئەگەرچی ترۆری سەیید حەسەن نەسروڵڵا، کارەساتێکی مەزن بوو بۆ حیزبوڵڵا و تەوەری خۆڕاگریی و گشت ناوچەکە، بەڵام هەر بەوجۆرەی لەپێشداش ڕاگەیێندرابوو، هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لە چەندایەتی و قەبارەی بەرگریی حیزبوڵڵا و هێزەکانی خۆڕاگریی نەبووە. لە وەها بارودۆخێکدا رژیمی زایۆنیستی هەروەک شەڕی غەززە، خەڵکی سیڤیل، بە ئاسانترین ئامانج بۆخۆ دەزانێ. پەلامارە سەربازییەکانی رژیمی داگیرکەر بۆسەر باشوری لوبنان لە چەند حەوتەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی سامناک، گیان لەدەستدانی زیاتر لە دوو هەزار کەس و ئاوارەبوونی نزیک بە یەک ملوێن کەسی لێکەوتووەتەوە. سوپای رژیمی داگیرکەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ، زاحییەی باشوری بەیروتی چەند جار بەقورسی دایەبەر پەلامار. فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو رژیمە لەو پەلامارانەدا، چەند بینایەکیان لە ناوچەکانی "شویقات" و "برج البراجنە" بۆردومان کرد.
سوپای داگیرکەری زایۆنی داوای لە دانیشتووانی ئەو ناوچانەی بەیرووت کردووە، خێرا ئەو شوێنە جێ بێڵن، بەڵام خاڵی ڕاست ئەوەیە کە خەڵک هەردەم هاوڕێ و یارمەتیدەری بەرەی خۆڕاگرین، لەڕاستیدا رژیمی زایۆنیستی هەم لە غەززەو هەم لە لوبنان ، لەوەی کە خەڵکانی ئەو ناوچانە هەردەم لە تەنیشت تاقمە خۆڕاگرەکاندا بوون و هەن و بەهیچ لەونێک دەست لە داکۆکی کردن لەو گرووپانە هەڵناگرن، توڕەیەو بە پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی، بەجۆرێک دەیەوێ تووڕەیی خۆی قەرەبوو بکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، حیزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە بەرە جۆربەجۆرەکان لەگەڵ چەکدارانی زایۆنی کەوتووەتە شەڕ و پێکدادان و هەروەها بنکەو پێگەی جۆراوجۆری رژیمی زایۆنی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان مووشەکباران کردووە. رادیۆی سوپای رژیمی زایۆنیش رایگەیاند کە دەیان مووشەک لەلوبنانەوە گیراوەتە شارۆچکەی داگیرکراوی "کرمئیل" لە ئەلجەلیل هەڵکەوتوو لە باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان. سابرین نیوزیش وێڕای ڕاگەیاندنی تاوسەندنی هەڵمەتی مووشەکیی حیزبوڵڵا بۆسەر شارۆچکە زایۆنی نشینەکان رایگەیاندووە کە زەنگەکانی مەترسی لە شارۆچکەی "دویو"، "سەفەد"، "کرمئیل" و دێرولئەسەدو چەند شذارۆچکەی دیکە وەدەنگ کەوتوون و زایۆنییەکان سەرلێشێواوانەو لەترسان خۆیان گەیاندووەتە پەناگە و شوێنە هێمنەکان.
بەبڕوای کارناسان، بەهێزکرانی یەکڕیزیی لەنێوان خەڵک و تایفە جۆربەجۆرە لوبنانییەکان لەوێنەی میراتی بەنرخی سەیید حەسەن نەسروڵڵای سکرتێری گشتیی شەهیدی حیزبوڵڵای لوبنان بووەو ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو پێشانی ئەدا کە خەڵکی لوبنان هەروا لەهەوڵی پاراستنی ئەو میراتەدان کە ئەوە، گرینگترین پاڵپشتە بۆ خەلکی لوبنان لەکاتی تێپەڕین بەسەر دۆخی هەستیاری هەنوکەداو گەیشتن بە سەرکەوتنێکی دیکەی مێژوویی، بابەتێک کە بێگومان، شکستهێنانی رژیمی منداڵکوژی زایۆنی لێ دەکەوێتەوە.