لازارینی: پێ ناچێ شەری غەززە، کۆتایی پێ بێ
"فیلیپ لازارینی" کۆمیساریای گشتیی ناوەندی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان (ئانروا) وتی کە غەززە، ناناسرێتەوەو هیچ کۆتاییەک بۆ شەڕ لە غەززە، بەدی ناکرێ.
فیلیپ لازارینی لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ڕەوشی فەلەستینیان، وتی: ساڵێک بەسەر پەلامارەکانی ئیسرائیل و شەڕی کارەساتباری غەززەدا تێدەپەڕێ و هیچ کۆتاییەک بۆ دڕندەکاریی و توندوتیژییەکان لە ناوچەدا بەدی ناکرێ. ناوبراو وتیشی: غەززە بووە بە دەریایەکی دارووپەردوو و گۆڕستانێک بۆ دەیان هەزار کەس لەوان منداڵان .
ناوبراو بەئاماژە بە دۆخی لێواری رۆژاوای داگیرکراو، وشداریی دا لەمەڕ تەشەنای توندوتیژییەکان کە نزیک بە ٧٠٠ کەس لەو ناوچەیە لەماوەی یەکساڵی ڕابردوودا کوژراون و وتی: زیاتر لە ١٦٠ کەس لەو کوژراوانە، منداڵن. ناوبراو هەروەها وتی: ژیانی خەڵکی ئاسایی بەشێوەیەکی بەرچاو، بووە بەژیانێکی سەربازی و شارۆچکەسازی بەشێوەیەکی هێرشبەرانە ڕوو لە پەرەسەندنە.