تشرینی یه‌که‌م 11, 2024 19:35 Asia/Tehran
  • خۆڕاگری بەرامبەر پەلاماری زەوینیی ڕژێمی زایۆنی

حیزبوڵای لوبنان باسی بەردەوامبوونی هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی زایۆنییەکان و کوتانی مۆڵگەی هێزەکانیان لە بەرەکانی باشووری لوبنانی کرد.

حیزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە چوارچێوی داکۆکی کردنی گەلی خۆڕاگری فەلەستین و یارمەتیدانی خۆڕاگریی ئازا و جوامێریان و لە پێناو بەرگری کردن لە لوبنان و خەڵکەکە، خەباتکارانی خۆڕاگری ئەمڕۆ مۆڵگەی هێزی زایۆنییان لە شارۆچکەی کەفەرسۆلد مووشەکباران کرد. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: لەگەڵ بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ئیسراییل بۆ سەر لوبنان و جم و جۆڵەکانی بۆ ئەوەی هێزی زەوینی خۆی بێنێتە نێو خاکی لوبنانەوە، خەباتکارانی خۆڕاگری بەردەوام بوون لە هێرشکردنەسەر هێزی ئیسراییلی و کەرەستە جەنگییەکانیان لە نزیکی سنووری لوبنان. خۆڕاگری هەروا بەردەوامە لە هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر ئیسراییل کە تا تلاڤیڤ و حەیفایش بڕ دەکەن. شایانی باسە خەباتکارانی خۆڕاگری بە درۆنی خۆتەقێن بنکەیەکی بەرگریی ئاسمانییان لە "کریات ئیلعەیزەر" هەڵکەوتوو لە حەیفا کوتاوە.