میقاتی لە دیداری قالیباف : ئەولەویەتی ئێمە ئاگربڕە
سەرۆک وەزیرانی کاتی لوبنان پێشوازی کرد لە سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە بەیروت .
نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاتیی لوبنان پێشوازی کرد لە موحەمەد قالیباف سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە بەیروت و جەختی کرد ئەولەویەتەکانی حکومەت لەم قوناغەدا هەوڵ دان بۆ ئاگربڕە . ناوبراو لە دیداری قالیباف وتیشی ئێمە سوورین لە سەر پێبەندی لوبنان بە جێ بە جێ کرانی بڕیارنامەی 1701 ئەنجومەنی ئاسایش و هێزمەند کردنی ئامادە بوونی ئەرتەش لە باشووری لوبنان و دامەزراندنی پەیوەندیگەلی پێویست لە گەڵ وڵاتان و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بو گوشار هێنان بۆ سەر ئیسرائیل بە مەبەستی جێ بە جێ کردنی بە تەواوی ئەو بڕیارنامەیە . میقاتی و قالیباف لەو دیدارەدا سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی لوبنان ؛دوخی ئاوارەکانی لوبنان و پێویستی ڕاگرتنی دەسدرێژکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی دژی لوبنان و یارمەتی گەیاندنی مرویی بەو وڵاتە بیروڕایان گوڕیەوە