تشرینی یه‌که‌م 14, 2024 14:02 Asia/Tehran
  • نافەرمانی لە سوپا

بنیامین نتانیاهۆسەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی وژمارەیەک لە ئەندامانی کابینەی ناوبراو ١٣٠ سەربازی ئەم ڕژێمەی کە چەند ڕۆژ لەمەوپیش لە درێژەی خزمەت کردنیان لە سوپا، سەریان هەڵدابوو، هەڕەشەی لێکردن وخوازیاری سزادرانیان بوو

ئەم ١٣٠ سەربازە دوابەدوای نافەرمانی وخۆبواردن لە درێژەی خزمەت کردن لە ناوسوپا، بەسەرکردەکانی ڕژێمی داگیرکەرڕایانگەیاند کە هەتا کاتێک حکۆمەت لەدووی دەستڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاڵووێرکردنی یەخسیران لەگەڵ حەماس دانەبێت ، ناگەڕێنەوە سەر خزمەت کردنی سەربازی.

ڕٶژنامەی هائارتس بەگیڕانەوە لە سەرچاوەئاگاکان نووسیان " نتانیاهۆلە ڕەوتی وتووێژە ئاسایشتیەکان بە ئیدعاوبانگەشەی ئەمەکە ئەم سەربازانە :وێژدانی نیشتمانی خۆیان لەکیس داوە ، خوازیاری کۆتایی دانی مسۆگەرانە بەم نافەرمانیە وکەڵک وەرگرتن لە هەموو کاروکردەکان بەڕای ئەو " یاسایی" بو وبۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەم کارە.

ئەم کارەساتە لە دۆخێکدا ڕووی داوە کە فڕوفیڵی نتانیاهۆ وکابینەی توندڕەوی لە پیشگیری کردن لە ڕێککەوتن نامە لەسەر ئازادکرانی یەخسیران وباسی ڕاگرتنی پەلامار دەستدرێژکارانەکان وبەرەکۆژی لەدژی فەلەستینیەکان بۆ هەمووان ئاشکرا بووە

سەرپەیڤ