تشرینی یه‌که‌م 21, 2024 17:04 Asia/Tehran
  • کوەیت گوێزرانەوەی چەک لەم وڵاتە بۆ سەرزەویەداگیرکراوەکانی ڕەد کردەوە

ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی کوەیت گوێزرانەوەی چەک لە پێکە وناوەندەسەربازیەکانی ناوخۆی ئەم وڵاتەی بۆ سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستینی ڕەد کردەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕەسمی کوەیت ، ئەرکانی فەرماندەیی هێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەوشتەی کە لە بڕیک لە میدیاکان وتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەبارەی گواستنەوەی چەک لە بنکە ئاسمانیەکانی کوەیت هاتووەتە ئاراوە ، دروست نیە وڕەتی دەکرێتەوە. ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی کوەیت لەم بەیاننامەیدا وتی کە فڕینە ئاسمانیە سەربازیەکان بە پێی بەرنامە لەپیش دا دیاری کراوەکان وبە هەماهەنگی وکۆنترۆڵ ئەنجام دەبن . ئەم بەیاننامەیە دوای ئەوە دەرکراوە کە لە میدیا کۆمەڵایەتیەکان بانگەشەگەلێک لەبارەی گوێزرانەوەی چەک لە پێگەی " عەلی ئەلسالم" ی کوەیت بۆپێگەی نفتاییم ی ڕژێمی زایۆنی لە ڕێگەی ئەنجام دانی فڕینە ئاسمانیەکان هاتە ئاراوە. سوپای ئەمریکا لە کوەیت چوارپێگەی سەربازی بەناوەکانی" پێگەی ئاسمانی عەلی ئەلسالم "کەمپ عریفجان، پێگەی ئاسمانی ئەحمەد ئال جابر" و" پێگەی ئاسمانی پاشایەتی کوەیت" ی هەیە .پیشترمیدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە نیگەرانی سوپای ئەم ڕژێمە بەهۆی دابەزینی پاشەکەوتە چەکەمەنیەکان هەواڵی دابوو.

 

 

 

 

سەرپەیڤ