تشرینی دووه‌م 11, 2024 17:26 Asia/Tehran
  • بێ دەنگەلێکردن لەحاند دۆخی فەلەستین و لوبنان بەشداریی لە جەنایەتەکانە

سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب وتی بێ دەنگەلێکردن لەحاند دۆخی فەلەستین و لوبنان بەشداریی لە جەنایەتەکانە

ئەحمەد ئەبووغەیت لە دەسپێکی کۆبوونەوەی هاوبەشی سەرانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕیاز وتی : دۆخی فەلەستین و لوبنان  بە جۆرێکە کە ئیتر نابێت لە هەمبەریدا بێ دەنگ بین . ئەحمەد ئەبووغەیت هەروەها وتی  ڕاگرتنی شەڕی  ڕژێمی زایۆنی لە دژی کەرتی غەززە و لوبنان ئەرکێکی ئینسانییە بۆ هەمووان و پێویستییەکی ئەمنی و ستراتیژییە بۆ ئەوەی هەموو ناوچەکە بەرەو چارەنووسێکی نادیار ڕانەکێشرێت.

 سکرتێری  گشتیی کۆمکاری عەرەبی جەختی لە پشتیوانیکردنی سەقامگیریی فەلەستینییەکان کردەوە لە خاکی خۆیان و پشتیوانی لە مافەکانی نەتەوەی فەلەستین،کرد و وتیشی حکومەتی  فەلەستین لە خاکەکانی کەرتی  ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە و سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧بە پایتەختیی قودس شەریف پێکبهێنرێت.

سەرپەیڤ