نەعیم قاسم: دوژمن چاوەڕوانی وەڵامی ئێمە لە تەلابیب بێت
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی پێتەختی لوبنانی کردە ئامانج دەبێ چاوەڕوانی وەڵامی ئێمە لە تلابیب بێت
شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای ئاماژە بە هێرشەکانی بە دوای یەکی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر سەرزەویە داگیرکراوەکان وەبیریشی هێنایەوە بێ گومان حیزبوڵڵا درێژە بە خۆڕاگری ئەدات و خەباتکارانی ئێمە پیاوی شەڕن و بێ گومان ڕژێمی زایونیستی دەبێ چاوەڕوانی زەبر و وەڵامی قورسی ئێمە لە تەلابیب بن .
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وەبیریشی هێنایەوە کە هەفتەیەک لە چلەمین ڕۆژی شەهادەتی سەیید هاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی حیزبوڵڵا تێپەر دەبێت شەهید سەید هاشم سەفیدین وەک یاوەری گرینگی شەهید سەید حەسەن نەسڕوڵڵا بوو و بەردەوام لە گوڕەپاندا بوو . شێخ نەعیم قاسم سەبارەت بە شەهادەتی موحەمەد عەفیف بەرپرسی زانیاری گەیاندنی حیزبوڵڵا وتی : موحەمەد عەفیف لە گوڕەپانی جیهادی مێدیایی و خۆڕاگری لە ڕێگای قودس و ڕزگار کردنی شەهید بوو شێخ نەعیم قاسم جەختی کرد ڕژێمی زایونیستی لە کاتی تروری موحکەمەد عەفیف دەسدرێژی کردە سەر پێتەختی لوبنان .