نەبیە بری ڕوولە ئاوارەکان: بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانتان تەنانەت ئەگەرکاولیش بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i433402-نەبیە_بری_ڕوولە_ئاوارەکان_بگەڕێنەوە_بۆ_ماڵەکانتان_تەنانەت_ئەگەرکاولیش_بوون
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان وتی: لوبنان سەرکەوت هەتا لە کارێگەریەکانی دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنی پێشگیری بکات
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2024 10:19 Asia/Tehran
  • نەبیە بری ڕوولە ئاوارەکان: بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانتان تەنانەت ئەگەرکاولیش بوون

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان وتی: لوبنان سەرکەوت هەتا لە کارێگەریەکانی دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنی پێشگیری بکات

نەبیە بری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان بە ئاماژەدان بە مۆرکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان لوبنان وڕژێمی زایۆنی وتی ئەم شەڕە ڕواڵەتی ڕاستەقینەی لوبنان لە یەکێتی ویەکگرتوویی نیشتمانی نیشان دا.

ناوبراو وتی کە ئێمە زۆرپێویستیمان بە یەکێتی ویەکگرتوویی نێوان هەموو خەڵکی لوبنان هەیە . بری وتی: لەهەمووکەسانێک کە لەدامەزرانی ئاگربڕ بەشداریان هەیە ڕێزوسپاسی خۆمان دەردەبڕین .

ناوبراو خوازایاری خێرایی دان بۆ جیبەجێ کرانی  هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار بوو. سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان وتی: لە هەموو لوبنانیەکان داوا ئەکەم بگەڕێنەوە بۆ ناوچە وماڵ وحاڵی خۆیان ، تەنانەت ئەگەریش کاوڵ بوونە ، کە ئەمانەتی شەهیدانە لای ئێوە.