کانونی یه‌که‌م 07, 2024 07:32 Asia/Tehran
  • دانپیدانانی ڕۆژنامەی ئیسرائیلی بە ڕوودانی جینۆساید  لە غەززە

ڕۆژنامەی هائارتس لە ڕاپۆرتێکدا نووسیی کە پەلامارەکانی ئاسمانی ڕژێمی داگیرکەرلەغەززە لە زۆربابەت دا بووەبە هۆی کوژرانی هەموو ئەندامانی بنەماڵەیەک .

ڕۆژنامەی هائارتس چاپی تیلاڤیڤ نووسیی: پەلامارەکانی ئاسمانی لە بابەت گەلێکدا بووەتەهۆی کوژرانی چوارجیل وبەرە لە بنەماڵەیەکدا، لەوان هەموو منداڵانی ئەو بنەماڵەیە،کە لە بۆمبارانی ماڵە ئاوەدانەکان گیانی خۆیان لەدەس دا.

هائارتس بە گیڕانەوە لە پەیامنێرێکی فەلەستینی لە غەززە نووسیی کە دەیان کەس ولەبڕێک بابەت دا زیاترلەسەدکەس لە بنەماڵەکانی نەسر ، دغمش ، سالم، میسری وئەستەل لە غەززە کوژراون وئەم بنەماڵانە بە گشتیی لە ئاماروڕێژەی حەشیمەتی فەلەستین دا سڕاونەتەوە وهیچ شوێنەوارێک لەوان یاکەسێک کە چیرۆک وبەسەرهاتیان بگیڕێتەوە، نەماوەتەوە.

ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژەی دایە ئاماروڕێژەی وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە کەلەژێر کۆنترۆڵی حەماس دایە ، کەپیشان ئەدات لە کاتی دەسپێکرانی شەڕهەتا ئەکەمی نوامبەر ی ٢٠٢٤، ٧١٦٠بنەماڵە دراونەتەبە ردەسڕێژوپەلامار. لەم ڕێژەیە ، ١٤١٠ بنەماڵە بەشێوەی تۆکمە وتەواولەناوچوون و٥٤٤٤کەسیش گیانی خۆیانیان لەدەس داوە. لە ٣٤٦٣ بنەماڵە، ٧٩٣٤ کەس کوژراون وتەنیا یەک کەس لە هەر بنەماڵەدا زێندوو ماوەتەوە. لەنێوان ٢٢٨٧ بنەماڵەیش ٩٥٧٧ کەس گیانیان لەدەس داوە وتەنیا دوو کەس یازۆتر لە ئەندامانی هەربنەماڵە زێندووماون.

بەخشێنی نێودەوڵەتی هەروەها ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی تری ڕژێمی زایۆنیستی بەبەشداری کردن لە جینۆساید تاوانبار کردووە ولەوان داوای کردووە ناردنی چەکەمەنی بۆ تیلاڤیڤ ڕابگرن .

 

سەرپەیڤ