کانونی یه‌که‌م 07, 2024 07:50 Asia/Tehran
  • ئەردەن داواکاری کاربەدەستانی ئەم وڵاتە لە بەشارئەسەدی بۆ چوونەدەرلە سووریای ڕەت کردەوە

باڵوێزخانەی ئەردەن لە واشنتۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : ئێمە ئەو ئیدعا وبانگەشە بی پایە وبنەڕەتانەی لە وتاری واڵ سترێت ژورناڵ لەژێر ناوی" پێشڕەوی سەرهەڵداوانی سووری بۆسێهەمین شاری گەورەو هەڕەشەی زۆرلەئەسەد" لەلایەن ئیزابل کولز ڕەت دەکەێنەوە.

پیشتر ڕۆژنامەی واڵ سترێت ژورناڵ ئیدعای کردبوو کە کاربەدەستانی پایەبەرزی ئەردەن لە بەشارئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا داوایان کردووە سووریا بەجی بێڵێت وحکۆمەتێک لەتەبعیدودوورەوەدابمەزرینێت.

باڵوێزخانەی ئەردەن بە ڕەخنە گرتن لە بڵاوکرانەوەی ئەم هەواڵە بەبێ لێکدانەوەی دروستی زانیاری لەلایەن وەها میدیایەکی بەناوبانگ ، جەختی کرد: واڵ سترێت ژۆرناڵ هیچکات لەگەڵ ئێمە پێوەندی نەگرتووە ودروستی بوونی ئەم ئیدعا وبانگەشەیە لێک نەداوەتەوە کە بنپێکردنی جیدی ستانداردەکانی ڕۆژنامەوانیە .

ئێمە مسۆگەرانە ئەم تۆمەتە ڕەت دەکەێنەوە ولە بەڕێوەولەبەرێوەبەرایەتی واڵ سترێت ژورناڵ داوا ئەکەێن کە خێرا لەکاری خۆی چاکسازی بکات.

 

سەرپەیڤ