کەڵکی ناڕەوا وەرگرتن لە دۆخی دەمیشق ، ئیسرائیل دەیان فڕۆکەی شەڕکەری سووریای تەقاندەوە
سەرچاوە زایۆنیەکان لە کەڵکی ناڕەوا وەرگرتنی ئەم ڕژێمە لە دۆخی سووریا بۆ گەشەخوازی وبەردەوام کرانی پەلامارە ئاسمانیەکان بۆسەر دامەزراوە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە وتەقاندنەوەی دەیان فڕۆکەی شەڕکەری میگ ی ٢٩ی سووریا هەواڵیان دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، کەناڵی ١٤ی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی دوشەممە ڕاپۆرتی دا کە ئەم ڕژێمە لە سەروبەندی ئەوەدایە لە دۆخی بەدی هاتوو لە سووریا کەڵک وەربگرێت ودەستی بگات بە دوو ئامانجی خۆی. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ڕژێمی زایۆنیستی دوو مەبەست وئامانجی لە سووریا هەیە، یەکەم پۆچەڵ کردنەوەی تواناییە ستراتژیکیەکانی سوپای سووریا ودووهەم هاتنی سوپای ڕژێمی ئیسرائیل بۆ ناوچەی حائیل لە ناوچەی جەولانی سووریا .
هرتسی هالیوی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای رژێمی تیرۆری زایۆنی ڕایگەیاند کە سوپای ئەم ڕژێمە سووریا لە دوێنێشەو یەکشەممە ،بەبەرەی شەڕدەزانیت. ڕێکخراوی ڕادیو تەلەفیزیۆنی ڕژێمی ئیسرائیلیش ڕاپۆرتی دا کە کابینەی نتانیاهۆپیشڕەوی چەند کیلومێتری سوپا لە ناوخۆی ناوچەی حائیل وبنکە وپێگەکانی دیدەوانی لە جەولانی پەسەن کردووە.