ئەرتەشی یەمەن : بەمووشەکی هایپرسونیک پەلامارمان کردە سەر تەلابیب
ئەرتەشی یەمەن ڕایگەیاند لە وەڵام بە دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی ؛ بە موشەکی هایپرسونیک پەلاماری کردەوەتە سەر ئامانجە هەستیارە سەربازییەکان لە تەلابیب
سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ ڕایگەیاند ئەرتەشی ئەو وڵاتە بە مووشەکی بالستیکی هایپرسونیک دوو ئامانجی سەربازیی گرینگ و هەستیاری لە تەلابیبی کردووەتە ئامانج و ئەو ئوپڕاسیونە سەرکەوتوانە بووە . وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن زیادی کرد: ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوکات لەگەڵ پەلاماری ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە مەدەنییەکان لە شارەکانی سەنعا و حودەیدە ئەنجام دراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: پەلاماری ئیسرائیل هەرگیز نابێتە هۆی ئەوەی یەمەن و گەلەکەی لە بەجێ هێنانی ئەرکی ئایینی و ئەخلاقی خۆیان لە کاردانەوە بە کوشتارەکانی دوژمن لە کەرتی غەززە پاشگەز ببنه وه . وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها ڕایگەیاند: هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی پەلاماریان کردۆتە سەر شوێنە سەربازییەکانی حوسییەکان (ئەنساروڵای یەمەن) لەوانە بەندەرو ژێرخانه کانی وزە لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن.
میدیاکانی یەمەن هەواڵی شەهیدبوونی نۆ کەس و برینداربوونی سێ کەسی دیکەیان لە پەلامارەکانی سەر سەنعا و حودەیدەیان بڵاوکردەوە. لە هەمان کاتدا، ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی سەربازی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام، داوای لە سوپای یەمەن کرد بۆ توند کردنەوەی هێرشەکانی دژی ڕژێمی زایۆنی .
ئەبو عوبەیدە وێڕای پیرۆزبایی ئۆپراسیۆنی مووشەکیی ئەمڕۆی سوپای یەمەن بۆ سەر تەلئەبیب، داوای لە سەنعا کرد هێرشەکانی توندتر بکاتەوە، ئەبو عوبەیدە وتی : لە برا ڕاستەقینەکانمان لە ئەنساروڵڵا داوا دەکەین تا هێرشەکانیان زیاتر بکەن بۆ ئەوەی ڕژێمی داگیرکەر خۆی ڕادەست بکات و شەڕی جینۆساید بوەستێت. جەختی کرد: ئەم پەلامارانە نیشان دەدەن کە ڕژێمی زایۆنیستی دوژمنی هەموو نەتەوەکانە .