کانونی دوھەم 01, 2025 19:21 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان : خوڕاگری بەردەوامە

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی : دەسدرێژکاری سەربازانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر باشووری لوبنان لە ڕاستیدا دەستدرێژییە بۆ سەر وڵاتی (لوبنان) و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی .

شێخ نەعیم قاسم ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بەو خۆڕاگرییە سەلماندمان کە نەمانهێشت دوژمن پێشڕەوی بکات، ئێستاش دەرفەتێکە بۆ حکومەتی لوبنان بۆ ئەوەی بە کردەوەی سیاسی خۆی بسەلمێنێت  .شێخ نەعیم قاسم ئاماژەی بەوەدا کە خۆڕاگری خاوەنی  باوەڕێکی قووڵە و   باوەڕدارانی  شەهادەت خوازی زۆری هەیە  کە  دەتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت و هێزمەندتر لە ڕابردوو بێت  بەڵام  ڕژێمی زایۆنی  کە بە هیچ شتێک ڕەحم ناکات و لە هەمبەر هەموو جیهاندا ڕیسوا وسەر شۆڕ بوو  و هەموو تێ گەیشتن کە ئەم ڕژێمە  ڕژیمێکی  دڕندەکارە کە بە یارمەتی  ئەمریکای  تاوانکار و    دوژمنی مرۆڤایەتی،  ئەو کارانەی  ئەنجام داوە پێویستە شەڕی ئەم دواییە هەڵسەنگێنین و  پەندی لێ وەربگرین .

سەرپەیڤ