حیزبوڵا :ئەمریکا و کۆمەڵگای جیهانی سەلماندیان کە پشتیوانی لوبنان نین
نوێنەرێکی حیزبوڵا بە ئاماژە بەوەی کە ناوەندی چاودێر بە سەر جێبەجێکرانی ئاگربڕ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرباری بانگەشەکانیان هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە بۆ پاڵپشتیکردنی لوبنان بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی.
"حسێن ئەلحاج حەسەن" ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان سەبارەت بە بارودۆخی ئەم وڵاتە پاش شەڕ ڕایگەیاند؛ حیزبوڵا پێبەند بووە بە بەڵێنەکەی شەهید سەید حەسەن نەسرووڵا سکرتێری گشتی پێشووی خۆی لە جولای ٢٠٠٦ـوە شێخ نەعیم قاسم جێگری شەهید نەسروڵا پێبەندە بە بنیاتنانەوەی کاولکارییەکانی بەجێماو لە دەستدرێژییەکانی دوژمنی زایۆنی.
حسێن ئەلحاج حەسەن لە درێژەدا ئاماژەی دایە بنپێکرانی بەردەوامی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە لایەن دوژمنی زایۆنییەوە و وتی: ڕژێمی داگیرکەر لە دەستپێکی ڕاگیردرانی شەڕ و پێکدانەکانەوە هەر ڕۆژەو بە شێوازێکی جۆراوجۆر ڕێککەوتنی ئاگربڕ بنپێ دەکات.
ناوبراو وتیشی: لایەنە نێودەوڵەتییەکان و ئەو کەسانەی کە بانگەشەی دەسەڵاتدارێتیی لوبنان دەکەن تەنانەت یەک بەیاننامەیشیان لە کاردانەوە بە دەستدرێژییەکانی دوژمنی زایۆنی دەرنەکردووە.