جۆزف عەون بوو بە سەرۆک کۆماری لوبنان
کانونی دوھەم 09, 2025 19:10 Asia/Tehran
جۆزەف عەون فەرماندەی سوپای لوبنان بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی نوێنەرانی پەرلەمان وەکوو چواردەیەمین سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە هەڵبژێردرا.
پەرلەمانی لوبنان لە ئاکامدا پاش چەند ساڵ سەرکەوتوونەبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، "جۆزێف عەون"ی فەرماندەی سوپای ئەمڕۆ وەکوو سەرۆک کۆمار هەڵبژارد کە لە خولی دووەمی دەنگداندا توانی ٩٩ دەنگ بە دەست بێنێ. فەرماندەی سوپەی لوبنان لە خولی یەکەمدا ٧١ دەنگی بە دەستهێنابوو. کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی لوبنان بە سەرۆکایەتی نەبی بێری و بە بەشداری ١٢٨ نوێنەر و هەروەها بە ئامادەبوونی باڵوێزانی وڵاتانی عەرەبی و بیانی لەوان باڵوێزانی ئەمریکا، ڕووسیا و عەرەبستان بەڕێوە چوو.