کانونی دوھەم 15, 2025 18:06 Asia/Tehran
  • ئوپراسیونی سەرکەوتوانەی یەمەن دژی پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکایی

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن: لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەشدا، کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی یو ئێس وێس هەری ترومان و "کەشتییە دەریاییەکانی سەر بە ئه مریکالە باکووری دەریای سوور کرانە ئامانج.

یەحیا سەریع وتی: ئەم ئۆپەراسیۆنە لە لایەن یەکەیەکی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە  بە مووشەکی  باڵدارو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان  لە کاتێکدا ئەنجامدراوە  کە کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکە لە هەوڵی پەلامارکردنە سەر یەمەن بوو ئەم  پەلامارە شەشەم پەلامارە  بۆ سەر کەشتییە فڕوکە هەڵگرەکە لەوەتەی گەیشتنی بە دەریای سوور.  ناوبراو وتیشی، بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە  توند بوونەوەی  دەسدرێژکاریەک لە لایەن   ئەمریکاو ئیسرائیلەوە ، ئێمە ئامادەین ئەرکی خۆمان بەرامبەر بە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین جێبەجێ بکەین ئۆپەراسیۆنەکانمان ڕاناوەستێت  تا کاتی  وەستاندنی پەلامارەکانی سەر غەززە و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کەرتی غەزە . 

سەرپەیڤ