شێخ نەعیم قاسم: خۆڕاگری لە ڕێککەوتنی ئاگربەستدا داواکارییەکانی خۆی بەدیهێنا
ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا ی لوبنان لە پەیامێکدا بۆ کۆنفرانسی "غەززە، هێمای خۆڕاگری" جەختی لەوە کردەوە کە باهۆزی ئەقسا پرسی فەلەستینی زیندووکردەوە"، وتیشی : خۆڕاگری لە لوبنانیش بەردەوام دەبێت.
شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێکدا بۆ سێزدەیەمین کۆنفرانسی "غەززە، هێمای خۆڕاگری" وتی: "باهوزی ئەقسا پرسی فەلەستینی زیندوو کردەوە و دەنگدانەوەکانی گەیشتە هەموو جیهان، تا ڕادەیەک کە ئێمە شایەتی خۆپیشاندان بووین لە ئەمریکا، فەرەنسا، ئینگلیز و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا، بۆیە ئەمە شۆڕشێکی ڕاستەقینەیە لە Iئاستی جیهانیدا دێتە ئەژمار .سکرتێری گشتی حیزبوڵای لوبنان وتی کە شەڕی ڕژێمی زایونی و ئەمریکا دژی غەززە لە ڕاستیدا پیلانی ئەوان بوو بۆ ئەنجامدانی جینۆساید و سڕینەوەی ناوی فەلەستین لەسەر نەخشەی نێودەوڵەتی. پیرۆزبایی لە نەتەوەی فەلەستین و خەڵکی غەززە و خەباتکارانی خۆڕاگری دەکەین. پیرۆزبایی ئەم ڕێکەوتنەیان لێدەکەین. ڕێککەوتنێک کە بڕگەکانی لەگەڵ ئەوەی وا لە مانگی مای 2024 دا پێشنیار کرابوو هیچی نەگوڕدرا . شێخ نەعیم قاسم هەروەها وتی لە نێوان ئەو کەسانەی وا ڕەوڵیان لە پووچەڵ کردنەوەی پیلانەکانی ڕژێمی زایونی هەبوو گرینگترین پشتیوانمان کوماری ئیسلامی ئێران بە ڕێبەرایەتی حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی بوو .