کانونی دوھەم 24, 2025 16:45 Asia/Tehran
  • نیگەرانی کۆمکاری عەرەب لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن تەلئەبیبەوە

سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب داوای پاراستنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل کرد.

ئەحمەد ئەبولغەیت، سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەسەر  گرینگی پاراستنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنی کردەوە و خوازیاری پشتیوانی ئەنجومەنی ئاسایش بوو بۆ دامەزراندنی  حکومەتی  سەربەخۆی فەلەستین بوو.

سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب هەروەها جەختی لە پاڵپشتی کردنی ئیرادەی گەلی سوریا بۆ گەیشتن بە ژیانێکی باشتر و چارەسەرکردنی قەیرانی ئەو وڵاتە کردەوە و داگیرکردنی بەرزاییەکانی جۆلانی لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە دەرئەنجامی مەیلی فراوانخوازانەی ڕژێمی زایونی  زانی. ئەم لێدوانانەی ئەبو ئەلغەیت لە کاتێکدا هاتە ئاراوە کە بە پێی هەواڵەکان، ڕژێمی زایۆنی بە نیازی کشانەوە لە خاکی لوبنان دوای کۆتایی هاتنی وادەی ٦٠ ڕۆژە  نیە.

سەرپەیڤ