هاوکێشەی سێ گۆشەی ئازادکرانی لوبنان
سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان وتی: سێ گۆشەی "سوپا- خەڵک- خۆڕاگریی" هاوکێشەی ئازادکرانی لوبنان لەچنگ رژیمی نگریسی زایۆنیستی بوو.
"محەممەد ڕەعد" سەرۆکی فراکسیۆنی "ئەمەگداریی بەرامبەر خۆڕاگریی" لە پەرلەمانی لوبنان، لە کاردانەوە بە شەپۆلی گەڕانەوەی ئاوارە لوبنانیەکان بۆ باشوری ئەو وڵاتەو کرانەئامانجیان لەلایەن داگیرکەرانەوە، وتی: ئەوەی وا ئەمڕۆ لە گوندە سنورییەکانی باشوری لوبنان ڕوویدا، نمونەیەکە کە درۆ و دەلەسەی بانگەشەی سەرکەوتنی دوژمن و وەهم و خەیاڵکردەکانی، لەمەڕ درێژەی داگیرکەرییەکەی ئاشکرا دەکا.
ئەو پەرلەمانتارەی لوبنان وتیشی: خەڵکی گوندە سنورییەکان سەلماندیان کە خەڵک، سوپاو خۆڕاگریی، تاکە هاوکێشەی واقع بینانەن کە وڵات دەپارێزن و لە چنگ داگیرکەران ڕزگاری دەکەن.
رەعد وتیشی: ئەوەی وا ئەمڕۆ ڕووی دا، بانگەوازی ئاشکرای خەڵکی لوبنان بۆ هەموو لایەنە پەیوەندییدارە جیهانییەکانە هەتا دوژمنی زایۆنی ناچار بە پاشەکشەی خێرا لە باشور، و جێبەجێکرانی وادەو بەڵێنیەکان، وەستاندنی دەسدرێژکارییەکان و ئازادکرانی دیلکراوان بکەن.