ڕەتکرانەوەی گەڵاڵەکەی ترەمپ لە لایەن کۆمکاری عەرەبەوە
جێگری ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب هەر چەشنە ئاوارەبوونی خەڵکی غەززە بۆ وڵاتانی دراوسێی فەلەستینی ڕەت کردەوە.
حسام زەکی وتی: هەر لە دەستپێکی شەڕەوە هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە نایارەتی کردنیان لەگەڵ ئاوارەبوونی فەلەستینەکان تەواو ڕوون و ئاشکراو بووە، ناوبراو وتیشی: من بڕوایەکی بتەوم هەیە بە لێهاتوویی وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە خۆڕاگرییان بەرامبەر بە پێشنیارە ناو ئاوەزمەندانەکانی ئەمریکا.
زەکی وتیشی: نەیارەتی لەگەڵ پلان و بەرنامەگەلی تایبەت بە ئاوارەکردن و هەروەها چارەسەریی کێشەی فەلەستین ئەو هێڵە سوورەیە کە هەموو جیهانی عەرەب لەسەری یەک بیروڕان.
ناوبراو وتیشی: هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی بە هێز و یەک ئاراستەیە و هیچ گوشارێک ناتوانێ ئەوان ناچار بە قەبووڵکردنی ئاوارە بوونی فەلەستینییەکان بکات. زەکی جەختیشی کرد: گەڕانەوەی ئاوارەکان و مانەوەی فەلەستینییەکان لە خاک و وڵاتی خۆیان لە بارودۆخی هەنووکەدا گرنگترین خاڵە.