سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان : خۆڕاگری بەردەوامە و بەهێزتر دەبێت
سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێکدا بۆ بریندارانی شەڕی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونیستی دژی لوبنان جەختی کرد کە ڕێگای خوڕاگری و ئارادی هەروا درێژەی هەیە و خوڕاگری هاوڕێ لە گەڵ خەباتکاران و نەتەوەی ئەمەگداری خۆی هێزمەندتر دەبێتەوە .
شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەو پەیامەدا جەختی کرد : تاقیکاری ئێوە لەو کەسانەی کە لە ڕێگای خوا خەبات دەکەن دژاورترە ، چونکە برینە پڕلە ئازارەکانتان لە هەموو کاتێکدا لەگەڵتانن بەبێ ئەوەی ڕێگری لە ئیدامەی فیداکاریەکانتان بکات. سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها ڕوولە بریندارانی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاندووە: دوژمنی ئێوە، ڕژێمی زایونی و لایەنگرەکەی، ئەمریکا، دڕندەترین ستەمکارن لە جیهانی ئێمەدا، بەڵام ئێوە بە برینەکانتان، هیوا و خەون و خەیاڵەکانی ئەوانتان تێکشکاند، ئامانجەکانی ئەوانتان تێکشکاند و ئێوە بوون بە دەنگی ڕاستی. ئەرکەکانتان تەواو بکەن و بە باشترین شێوە ڕۆڵی خۆتان بگێڕن. جەختیشی کردەوە: "رێگای بەرخۆدان و ئازادی بەردەوامە".