پێکهاتنی حکومەتی تازەی لوبنان بە 24 وەزیر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i435677-پێکهاتنی_حکومەتی_تازەی_لوبنان_بە_24_وەزیر
ناوەندی سەرۆک کۆمارەتیی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە فەرمانی پێکهاتنی حکومەتی تازە واژۆ کردووە بە بەشداریی ٢٤ وەزیر لە کابێنەکەیدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2025 14:25 Asia/Tehran
  • پێکهاتنی حکومەتی تازەی لوبنان بە 24 وەزیر

ناوەندی سەرۆک کۆمارەتیی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە فەرمانی پێکهاتنی حکومەتی تازە واژۆ کردووە بە بەشداریی ٢٤ وەزیر لە کابێنەکەیدا.

حکومەتی تازەی لوبنان بە بیست و چوار وەزیر لە کابینەکەی پێک دێت و ڕەوتی نیشتمانی لەم حکوومەتەدا بەشدار نابێ.

"جوزەف عەوەن"، سەرۆک کۆماری لوبنان، هەر لەم ئاراستەیەدا ڕۆژی شەممە نامەی وازلەکارهێنانی حکومەتی نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنانی قبوڵ کرد.

ناوبراو فەرمانی پێکهاتنی حکومەتی تازەی دا بە سەرۆک وەزیران نەواف سەلام و پێکهاتنی کابینە بە بەشداری ٢٤ وەزیری واژۆ کرد.