ئاوەدانکردنەوەی لوبنان ١٠تا١١ ملیار دۆلاری تێدەچێت
نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە یەکەمین چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا،باسی لە پرسگەلێکی جۆراوجۆر کرد، لەوانە پێویستی ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی و ئاوەدانکردنەوە، هەروەها کشانەوەی سوپای تیرۆر لە خاکی لوبنان لە وادەیەکی دیاریکراودا.
نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی نوێی لوبنان بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار ڕایگەیاند، لەسەدا ٦٩ی گەنجانی لوبنان ئامادەن کۆچ بکەن. جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەت دەبێت دۆخەکە بگۆڕێت و هیوا و هەلی کار بۆ گەنجان دابین بکات، نەواف سەلام جەختی لەوە کردەوە: هەڵسەنگاندنی ئەم دواییەی بانکی جیهانی ئەوە بوو کە تێچووی ئاوەدانکردنەوەکە لە نێوان ٨ بۆ ٩ ملیار دۆلار دەبێت، بەڵام ئێستا ئەم ژمارەیە بۆ ١٠ تا ١١ ملیار دۆلار زیادی کردووە. سەلام بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لوبنان هەموو بەڵێنەکانی خۆی بە ڕژێمی زایۆنی بە پێی بڕگەکانی ئاگربەست جێبەجێ کردووە، جەختی لە کشانەوەی سوپای تیرۆریستی لە باشووری لوبنان کردەوە.