شوبات 14, 2025 17:17 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دوبارەی یەمەنییەکان بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین

جارێکی دیکە یەمەنییەکان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە ڕژانە سەر شەقامەکان

هەزاران یەمەنی  جارێکی دیکە بۆ پشتیوانی لە غەززە ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی دژ بە ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکایان  بەرز کردەوە. هەزاران یەمەنی لە شاری سەعدە بۆ پشتیوانی لە غەززە و خۆڕاگری فەلەستین ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژی گەڵاڵەی  دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ چۆڵکردنی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لە غەززە یان بەرز کردەوە. خەڵکی یەمەن و ئەنساروڵای ئەو وڵاتە دژایەتییەکی توندی خۆیان لە گەڵ  گەڵاڵەکەی ترەمپ بۆ غەززە دەربڕی.

سەرپەیڤ