شوبات 16, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • حیزبوڵا: مانگرتنی خەڵکی بەیرووت هەنگاوێکی ئاشتیانە بووە

حیزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، مانگرتنی خەڵکی لوبنان تەنیا هەنگاوێکی ئاشتیانە و دەربڕینێکی شارستانیانە بوو لە چوارچێوی بەچۆکدا نەهاتن بەرامبەر بە زایۆنییەکان.

حیزبوڵای لوبنان ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: مانگرتنی ڕۆژی ڕابردووی خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ شەرمەزار کردنی خۆوەردانی ئاشکرای ئیسراییل لە کاروباری لوبنان و بنپێکرانی مافی سەروەری نیشتمانیی وڵاتەکەیان و هەروەها پیشاندەری بە چووکدانەهاتنی ئەم خەڵکە بەرامبەر بە ڕژێمی ئیسراییل بوو.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: حیزبوڵا داوای لە سەرکردایەتی سوپا و حکومەتی ئەم وڵاتە  کرد کە هەنگاوی پێویست لە پێناو پاراستنی ڕۆڵی ناوەندە سەربازییەکان بۆ پاراستنی پاوەجێی و ئاشتیی مەدەنی بگرنەبەر. ئێوارەی هەینی چەند کەسێک لە فڕۆکەخانەی بێرووت پەلاماری کاروانی هێزەکانی یونیفەڵیان دا لە جادەی کۆنی فڕۆکەخانە لە دەڤەری "ئەلکوکوردی" و سێ ئۆتۆمبێلی ئەم کاروانەیان ئاور تێبەردا.

سەرپەیڤ