زیاتر لە٤٠٠میدیا، ڕووماڵی هەواڵی ئەسپەردەکرانی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا دەکەن
سەرۆکی کۆمیتەی راگەیاندنی تایبەتی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکرانی تەرمی شەهیدی خۆراگریی سەیید حەسەن نەسروڵڵا، وتی: زیاتر لە٤٠٠میدیای نێونەتەوەیی، ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکرانی تەرمی شەهیدی سەربەرزی خۆراگریی، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی کۆچکردووی حیزبوڵڵای لوبنان، دەگوازنەوە.
"ناسر ئەخزەر" سەرۆکی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی تایبەتی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکرانی تەرمی پاکی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: ئامادەبوونی زیاتر لە ٤٠٠ میدیا لەو ڕێوڕەسمەدا پشت ڕاست کراوەتەوەو تیمگەلی ئەندازیاری و تەکنیکیی کۆمیتەی راگەیاندن لە رۆژانی هەینی و شەممەو یەکشەممەدا، ڕاستەوخۆی ڕووماڵی هەواڵی هاوپێوەند بە ڕێوڕەسمەکەو پێشوازیی لە میوانان، دەس پێ دەکەن.
ناوبراو وتی کە ڕووماڵی ڕاستەوخۆی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکران، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی فێڤریە لە کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانییەوە هەتا پێنج و سی خولەکی پاش نیوەڕؤ دەبێ و هەواڵی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە لانیکەم بە چوار زمانی جیاواز لەلایەن میدیا ناوخۆیی و دەرەوەییەکان، دەگوێزرێتەوە.