شوبات 22, 2025 13:44 Asia/Tehran
  • شەهید سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا، ئاڵاهەڵگری خۆڕاگری

سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا، بە بەسیرەت وڕوناکبیربوونی بێ وێنەی خۆی ، هەمووکات ئاڵاهەڵگری خۆڕاگری لە بەرامبەر پاوانخوازی جیهانی وڕژێمی زایۆنیی بوو وبە ئیمان بە خوا توانیی بەرەیەک لە خۆڕاگری وپاوەجیی لە ناوچە بەدی بینێت کە ئەمڕۆکە سەرمەشق وئۆلگویەک بۆ هەموو خەباتکاران وڕێڕەوانی ڕێگای ئازادیە.

بە پیی ڕاپۆرتی ئەلعالەم سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ، سەییدی شەهیدانی ئۆمەت لە خەڵک دوورنەبوو ، لەتەنیشتیان دابوو، خەم وپەژارەیانی دەخوارد وبۆ هاتنە دیی ئاواتەکانیان هەوڵی ئەدا منداڵێک کە دەستەکانی دایکی گرتبوو ودایکی بە خەم وپەژارەی زۆرەوە چوونی منداڵەکەی  تەماشا کرد.

کۆڕەکەی لە ڕێگای خودا پیشکەش کرد . سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا لە یەکێ لە وتاردانەکانی دا وتبووی: شوکر بۆ خوا کە قەبوڵی کرد من وبنەماڵەکەم هاوخەمی بنەماڵەی شەهیدان بین . حیزبۆڵڵا لە ساڵی ١٩٩٢ دوای تیرۆری سەیید عەباس موسەوی لە پەلاماری ئاسمانی دوژمنی زایۆنی بۆ کاروانی ناوبراو لە باشووری لوبنان، سەیید حەسەن نەسرۆڵڵای وەکوو سێهەمین سکرتێری گشتیی ئەم حزبە هەڵبژارد کەلە هەمان ساڵدا حیزب شایەتی گۆڕانی گەورە لە ئاستی بەشداری ڕەسمی وجەماوەری وکارتێکەری سەربازی بوو وئەم حزبە دەسەڵاتی ناوچەیی دامەزراند وسەییدی شەهید هەوڵی دا لەهەموو ئاستە گشتیی وڕێکخراوەییەکان دا دەورەکەی بەرزتر وبەرزتر بکاتەوە.

 

 

سەرپەیڤ