وتووێژی سەرۆک وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس، ئەردەن ومیسر لە بارەی غەززە
شوبات 22, 2025 14:36 Asia/Tehran
ڕێبەرانی وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس وئەردەن ومیسر لە ڕیاز دیداریان کرد ولەبارەی گۆڕانکاریەکانی غەززە وپرس ومەسەلەکانی فەلەستین وتووێژیان کرد.
هەواڵدەری ڕەسمی عەرەبستان واس ڕایگەیاند کەئەم دیدارە ڕاوێژکارانە ومشۆرخوازانە وبرایانەیە لە ڕیاز بە بانگهێشتی پاسای سەعودی بەڕێوە چووهەتا ڕوانگە وبیروڕاکان لە بارەی پرس ومەسەلەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی ئاڵووێر بکرێت.
بەپیی ئەم ڕاپۆرتە ، هەوڵە هاوبەشەکان بۆ پشتیوانی لە پرسی فەلەستین وگۆڕانکاریەکانی غەززەدرایە بەرباس ولێکدانەوە .ئەم دیداروچاوپێکەوتنە بەبەشداری شای ئەردەن ، میری قەتەر ، سەرۆک کۆماری میسر ، سەرۆکی ئیمارات ، میری کوەیت وپاشای بەحرەین بەڕێوەچوو.