شوبات 22, 2025 16:10 Asia/Tehran
  • نوێنەری لوبنانیی: دەبێ بە ڕادەی گەورەیی ومەزنایەتی شەهید نەسرۆڵڵا لەگەڵی ماڵئاوایی بکەین

"جەمیل ئەلسەید" نوێنەری هەڵکەوتەی پەرلەمانی لوبنان بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە شەهید سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا گیانی خۆی لە ڕێگەی بەرگری کردن لە لوبنان وئارمانجە دادگەرانەکانی فەلەستین بەخت کرد، پیداگرت کە ڕێووڕەسمی ماڵئاوایی کردن لەگەڵ ئەم شەهیدە گەورەیەی خۆڕاگری دەبێ شیاوی پلە وپێگەو گەورەیی ومەزنایەتی ئەو بەڕێز ە بێت.

لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی ڕێووڕسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی پاکیی شەهیدان سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وسەیید هاشم سەفیەدین ، جەمیل ئەلسید" نوێنەری بەرجەستەی پەرلەمانی لوبنان لە وتاردانێکدا ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی فڤۆریە ، ڕۆژی ئەسپەردەکردنی تەرمی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ، سەییدی شەهیدانی خۆڕاگریە.

جەمیل ئەلسید وتی: ماڵئاوایی لەگەڵ ناوبراو دەبێ لەڕۆژێکی نیشتمانی وشایستە وشیاوی گەورەیی شەهادەت وفیداکاریەکانی ئەو بەڕێزە لە ڕێگای بەرگری کردن لە لوبنان ووادەو بەڵێنەکان بە ئارامانجە دادگەرانەکانی فەلەستین بێت. 

ئەم نوێنەرەی پەرلەمان جەختی کرد: هەروەها ماڵئاوایی کردن لەگەڵ شەهید نەسرۆڵڵا دەبێ بە شێوازێک بێت کە بەرێزیان خۆشحاڵ بێت. ڕێووڕەسمی ماڵئاوایی لەگەڵ شەهید سەیید حەسەن  نەسرۆڵڵا دەبێ لەباری دامەزراوە، ڕواڵەت، بەشداری خەڵک ، ئاکار وڕەفتارەکان ، وتاردان وویژار شایستەی ئەو بەڕێز بێت وناوبراو ڕازی بکات. 

سەرپەیڤ