شوبات 22, 2025 16:50 Asia/Tehran
  • دەعموش : دوژمن ناتوانێ خۆڕاگری لە ناو بەرێت

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبۆڵڵای لوبنان لە ڕەوتی پرێس کۆنفرانسی لێژنەی باڵای ڕێووڕەسمی ئەسپەردە کردنی " سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا" و" سەیید هاشم سەفیەددین " سکرتێرانی گشتیی شەهیدی ئەم بزوتنەوەیە وتی: دوژمن ناتوانێ خۆڕاگری لە ناو بەرێت.

عەلی دەعموش جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی حیزبۆڵڵای لوبنان لە پرێس کۆنفرانسی لێژنەی باڵای ئەسپەردە کردنی "سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا" و" سەیید هاشم سەفیەددین " وتی: ئێمە لەگەڵ ئەم دۆخە ڕاهاتووین ، بائەوەی کە لە گەڵ شەهید کرانی شێخ ڕاغب و سەیید عەبباس موسەوی ڕاهاتووین چۆنکە ئێمە لە شەڕی حەق بەسەر باتڵ لەدژی پەلامارەکانی دوژمن داین . سروشتیە کە ئێمە شەهید گەلێک پێشکەش کەین وبەپیی ئەمە شکست ناخوێن ، بەڵکو بە عەزم وورەی وئیرادەی پتەووپاوەجیی دەڕوێنە پیش هەتا ئاواتی شەهیدەکان بەدی بینین . ناوبراو وتی: شەهیدکرانی ئەم دوو سەییدە ئازیزە وینه  وهێمای گەورە لە گیان بەخت کردن، فیداکاری وبەخشینە . ئاڵای ئێمە هیچکات ناکەوێتە سەر عەرز . هەربەوجۆرە کە لە هەموو قۆناخەکانی خۆڕاگری لەبەرامبەر دوژمنی زایۆنی ڕاوەستاین ، لە م قۆناخەیش دا هەرئەوکارە ئەکەین . 

سەرپەیڤ