شوبات 23, 2025 13:34 Asia/Tehran
  • حەماس: بەشداری خەڵک لە ئەسپەردەکرانی سەییدحەسەن نەسرۆڵڵا ، یەکێتی لەژێر ئاڵای خۆڕاگری پیشان ئەدات

ئیسماعیل ڕزوان ، فەرماندەی حەماس وتی ئەم هەمووخەڵکە بەشداربووە لە ئەسپەردەکردنی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا،یەکێتی ویەکگرتوویی قوڵی خەڵک لە پشت خۆڕاگری ئاشكراکرد.

ئێمە لەسەر یەکگرتوویی ستراتژیک لەگەڵ حزبۆڵڵا پیداگری ئەکەین وئەم شەهیدە مەزنە هەمووکات نەما وهێمای دەرکەوتن وڕێبەرایەتی بوو لە ڕیزەکانی خۆڕاگری دا. ئیسماعیل ڕزوان ، لەڕێبەرانی بزوتنەوەی حەماس ، لە کاردانەوە بە بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە ڕێووڕەسمی ئەسپەردە کردنی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وتی: بەشداری بەربڵاوی خەڵک لەم ڕێووڕەسمەدا ، پیشاندەری یەکێتیی ویەکگرتوویی نەتەوەی ژێر ئاڵای خۆڕاگریە.

ناوبراو هەروەهالە سەر پێوەندی ستراتژیکی حەماس لەگەڵ حیزبۆڵڵا پیداگرت ووتی: ئێمە لە تەنیشت حیزبۆڵڵا ولە ڕێبازی خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران هاوبەشین وئەم یەکێتی ویەکگرتووییە، دەستەبەریسەرکەوتنەکانی داهاتوویە.  ڕزوان لە درێژەیش دا ئاماژەی دایە کەسایەتی خۆڕاگرانەی سەییدحەسەن نەسرۆڵڵا ، ووتی: شەهید حەسەن نەسرۆڵڵا هەموو کات لە ڕیزی پیشەوەی خۆڕاگری دابوو وئەمڕۆکەیش بە شەهیدبوونی ، ئۆلگووسەرمەشقێکە بۆ هەموو خەباتکارانی دادخوازوئازادی خواز.

 

سەرپەیڤ