هۆشداری دانی حیزبۆڵڵا سەبارەت بە پیلانی زایۆنیەکان لە لوبنان
ئەیهاب حەمادە، نوێنەری حیزبۆڵڵا بە ڕەخنە وگازەندە لە بێ دەنگەی لایەنەکانی نێودەوڵەتی وهەڵوێست نەگرتنی مسۆگەرانەی حکومەتی لوبنان لە بەرامبەر دەستدرێژکاری وداگیرکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیی لە ناوخاکیی ئەم وڵاتە جەختی کرد کە ئێمە هیچکات ئیزن نادەین پیلانەکانی داگیرکەران لە لوبنان جێبەجێ بکرێت.
دوابەدوای بەردەوامیی وتەشەنای دەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی لوبنان وبنپێکردنی بەردەوامی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە نێوان بێ دەنگە کردنی لایەن نێودەوڵەتیەکان وناکارامەیی حکومەتی لوبنان، "ئەیهاب حەمادە" نوێنەری فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند: پیداگری دوژمنی زایۆنی دستدرێژی کردن بۆسەر هەموو بوعدوڕەهەندەکانی دەسەڵاتدارەتی لوبنان کە دوایین بابەتی لە" هرمل" بوو ، هەموومان ڕووبە ڕووی ڕاستیەکی نوێ دەکاتەوە کە دوژمن دەێهەوێ دایبسەپینێت ، یانی لەهەموو هێڵە سوورەکان تێپەڕێوە وسەرانسەری لوبنان ئەخاتە بەر دەسدرێژکاری و پەلامار ئەکاتە سەر شارومەندانی لوبنانی لە باشوور، بەقاع ، باکووری لوبنان وبەیرووت. ڕژێمی زایۆنی لەکاتی دامەزرانی ئاگربڕلە لوبنان سەدان جاربنپێکردووە کە ئەمدواییانە چەند پەلاماری ئاسمانی ودرۆنیی هاوشێوەی پەلاماری پاشنێوەڕووی دوێنێ ئەنجام داوە کە لەم دەستدرێژکاریەدا دووکەس شەهید بوونە.