ئەنسارۆڵڵا: ئامادەی دەسپێکرانەوەی ئۆپراسیۆن لە دژی زایۆنیستەکانین
مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن بە پیداگری لەسەر مافی گەلی فەلەستین بۆ خۆڕاگری لەدژی داگیرکەران ڕایگەیاند کە هێزەچەکدارەکانی یەمەن ئامادەی دەسپێکرانی ئۆپراسیۆن لە مەڕبەربەرەکانێ لەگەڵ جەنایەتی زایۆنیەکانن وعەرەبەکان دەبێ هەنگاوی جیدی وبەکەڵک بۆ شکاندنی گەمارۆ وبایکۆتی غەززە ویارمەتی گەیاندن بە فەلەستینیەکان هەڵگرن .
لە درێژەی کاردانەوەکان بە کاروکردەی جەنایەتکارانی ڕژێمی زایۆنی لە داخستنی تێپەڕگەکانی کەرتی غەززەو پێشگیری کردن لە هاتنی یارمەتیە مرۆڤیەکان بۆئەم کەرتە بە مەبەستی باج وەرگرتن لە خۆڕاگری لە دۆسیەی ئاگربڕ، مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند:
پیداگری دوژمنی زایۆنی بە بنپێکردنی ڕیککەوتننامەی ئاگربڕی غەززە کە بووەتە هۆی داخرانی تۆکمە وتەواوی تێپەڕگەکانی ئەم کەرتە وپێشگیری کردن لە هاتنی یارمەتیەکان، تەشەنای مەترسی جەنایەتی زایۆنیەکان دێتە ئەژمار.
مەکتەب سیاسی ئەنسارۆڵڵا جەختی کرد: گەلی فەلەستین مافیانە کە لە بەرامبەر پاوانخوازی زایۆنیەکان وجەنایەتە جەنگیەکانی ئەم ڕژێمە کە بە داکۆکی وپشتیوانی وهاندانی حکومەتی ئەمریکا ئەنجام دەبێت، خۆڕاگری بکەن.