سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵا لەبەشداربووان لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی شەهید نەسرۆڵڵا ڕێزی گرت
سکرتێری گشتیی حیزبۆڵلای لوبنان لە پەیامێکدا لە بەشداربووان لە ڕێووڕەسمی ئەسپەردە کردنی ملیونی تەرمی شەهیدان سەیید حەسەن نەسرۆڵلا وسەیید هاشم سەفیەدین ڕێزی گرت.
بەپیی ڕاپۆرتی ئەلمینار شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان لە پەیامێکدا ڕوولە " ئەهلی وەفا وئاڵاهەڵگرانی خۆڕاگری" لە بەشداری ملیۆنی خەڵک لە ڕێووڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی شەهیدان سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وسەیید هاشم سەفیەدین ڕێزی گرت وو وتی کە بەشداری کردن لەم ڕێووڕەسمە وڕێکخستنی کارتێکەری وئەنجامەی باشی لەم بوارە بێ پیشینەیە بە جێ هێشتووە. ناوبراو لەم پەیامەدا ڕێزی لە ئەندامانی خۆڕاگری گرت وڕوولەوان پیداگری کرد: بەشداری ئێمە لە حکومەت بەردەوام دەبێت وهەر ڕادەیەک کە خوێنی شەهیدان وگیان بەخت کردنی برینداران وعەزاوی یەخسیران فرەتر بێت ، ورەو دەسەڵاتی ئێمە پەرە دەستینێت. ئێمە هێوادارین بە نوسرەتی ئیلاهی وبەدی هاتنی ئارەزو وئاواتی گەورە مان کە فەرەج وزوهوری ئیمامی زەمانە .