بەرپرسی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن : پاوەجیی یەمەن بە یەک ملیۆن پەلاماریش تێک ناشکێندرێت
بەرپرسی پێوەندی گشتیی وزانیاری گەیاندنی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن وێڕای پیداگری لەسەر ڕاوەستاوی لە بەرامبەر ئەمریکا و هەڕەشە وگوڕەشەکانی " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وتی: یەمەن بە یەک ملیۆن پەلاماریش لە مەیدان ناچێتە دەر.
"عەبدولڕەحمان ئەلئەهنومی" وتی: گەلی یەمەن لە پشتیوانی کردن لە کەرتی غەززە پاوەجیی دەمیننەوە ولە هەڵوێستی خۆیان تۆزقالیکیش کەمتەرخەمی نانوینن . گەلی یەمەن دەس لە خەڵکی کەرتی غەززە ناکیشین ، تەنانەت ئەگەرهەموو ئێمە شەهید بین . بەرپرسی پێوەندی گشتیی وزانیاری گەیاندنی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن جەختی کرد: سەنعا بە دوسەد هەزارپەلامار تێک نەشکێندراوە وپاوەجیی بوونی بە یەک ملیون پەلاماریش تێک ناشکێندرێت . گەلی یەمەن هەڵوێستی بەرحەق وڕەوایان هەیە ودەستدرێژکاران لە کۆتایی دا بە دۆڕاوی دەمیننەوە . هەڵوێستی پاوەجیی یەمەن لە دژی داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە کۆتاییدا دەگاتە سەرکەوتوویی. ئەم کاربەدەستە یەمەنیە لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ترامپ وتی هەڕەشەکان وپەلامارەکان بەشێک لە شەری پڕوپاگەندەیی وڕەوانی ئەمریکا لە دژی یەمەنە ، ناوبراو وتی: گەلی یەمەن لە ڕیزی یەکەمی پشتیوانی وداکۆکی لە فەلەستین بە تایبەت کەرتی غەززە دەمینێتەوە.