ئادار 17, 2025 19:00 Asia/Tehran
  • ئەنسارۆڵڵا : جەهەندەمی ڕاستەقینە پیشانی ترامپ ئەدەین

ئەندامێکی ئەنسارۆڵڵای یەمەن وتی: ئێمە موشەک وفڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان هەیە کە دەگات بە هەموو بنکە وپێگەکانی ئە مریکا لە ناوچە و جەهەندەمێک کە ترامپ قسەی لێوەئەکات بۆ ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی دروست ئەکەین .

لە درێژەی کاردانەوە ڕەسمیەکانی یەمەن بە دەستدرێژکاریە دڕندانەکانی ئەمریکا لە دژی کەسانی ناسەربازی یەمەنی، ئەمین ئەلبەرعی" ئەندامی ئەنجومەنی زانایانی یەمەن وهەروەها یەکێ لە ئەندامانی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵا لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی قودس ڕایگەیاند: وەڵامی یەمەن بە دەستدرێژکاریەکانی ئەمریکا زۆر توند دەبێت وهێزەکان وبەرژەوەندی ئەمریکا لە ناوچە مەبەستی سەربازی ڕەوای هێزە چەکدارەکانی یەمەنن . ئێمە مووشەک وفڕٶکەی بێفڕۆکەوانمان هەیە کە دوژمن توانایی بەرنگاربوونەوەیانی نیە وئەم موشەکانە دەگەنە هەموو پێگە وبنکەکانی سەربازی ئەمریکا لە ناوچە وهەمووبنکە وناوەندەکانیان لە دەریای سوور.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی زانایانی یەمەن وتی: ئەمریکا لە شەڕوڕووبە ڕوو بوونەوە لەگەڵ یەمەن نوشوستی دینیت چونکە مەبەستی ئەمریکا لەم دەستدرێژکاریانە ، بەردەوامکرانی گەمارۆی غەززە وبرسیەتی دان بە خەڵکی ئەم کەرتەیە، لەحاڵێکدا لە یەمەنیەکان لەدووی شکاندنی ئەم گەمارۆیە وهاتنی خۆراک ودەرمان وڕزگاربوونی ژنان ومناڵانی غەززەن. ناوبراو وتی وڵاتانێک کە پەلامار ئەکەنە سەر ئێمە، لەگەڵ دەرنجامی تەحموڵ نەکراو ڕووبەڕوو دەبنەوە. لێکوڵەران ڕایان ئەمەیە ترامپ بەبێ هیچ جۆرە زانستی سیاسی وسەربازی لە حاڵێکدا کە هیچ بەرنامە وستراتژیایەکی نیە ، کاروکردەی سەربازی لەدژی یەمەن دەستپێکردووە بەڵام ئەم کارە بۆ ئەو ئەنجامی بە پێچەوانەی هەیە ولەڕاستی دا ئەمریکا ی خستووەتە ناو زەلکاو ، چۆنکە یەمەنیەکان پیشانیان داوە کە تەسلیم نابن . 

سەرپەیڤ