پەلاماری دووبارەی ئەمریکا بۆ سەر سەعدە و حودەیدە لە یەمەن
ئادار 21, 2025 15:39 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە پارێزگاکانی سەعدە و حودەیدەیان لە یەمەن کردە ئامانج
ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا 6 جار پەلاماریان کردە سەر ناوچەی ئەلتەحیتا لە باشووری پارێزگای ئەلحودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن ، هەروەها لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا پارێزگای سەعدەیان لە باکوری یەمەن کردە ئامانج، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەلامارەکانی ئەمەریکا بۆ سەر یەمەن توندتر بوون، بەڵام ئەم پەلامارانە ڕێگریان لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای یەمەن بۆ پشتیوانی لە فەلەستین نەکردووە.