ئامادەیی تەواوی حیزبۆڵڵا بۆ پێشکەوتن و ئاسانکاری پرۆسەی چاکسازی لە لوبنان
ئەندامێکی هاوپەیمانی وەفاداری بۆ بەرخۆدانی لوبنان وتی: حیزبوڵڵا ئامادەترین گروپە لەنێو هێزە سیاسییەکاندا بۆ بەشداریکردن لە پێشکەوتن و ئاسانکاریکردنی پرۆسەی چاکسازی لەم وڵاتەدا
عەلی فەیاز وتی: ئەوەی ئێستا لوبنان دەخاتە مەترسییەوە، واوەتر لە پرسی چەکی خوڕاگریی، گەڵاڵەگەلێکە کە لەلایەن زلهێزە بیانییەکانەوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات لەڕووی سیاسی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەوە بەسەریدا سەپێنراون . ئەو پەرلەمانتارەی لوبنان ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریایە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. سەرەڕای سەقامگیری دۆخی سوریا، نزیکەی دوو ملیۆن پەنابەری سووری لە لوبنان ماونەتەوە. عەلی فەیاز ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ڕژێمی زایونی لە هەموو خاکی لوبنان بکشێتەوە و ڕێز لە سەروەری لوبنان بگرێت و پابەند بێت بە بڕیارنامەی ١٧٠١ و پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکانی لوبنان شێلگیرانە بەدوادا چوونی پرسی ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە بکەن .