ئەلبەخیتی: دوای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 18ی ئەمریکی دەخەینە خوارەوە
ئەندامی مەکتەب سیاسی ئەنساڕوڵڵای یەمەن بە وتنی ئەوەی کە یەکەی مووشەکی و ئاسمانی 21 خۆفڕی پێشکەوتەی ئەمریکایی ئێم کیو نۆی خستووەتە خوارەوە وتی : لە قۆناغی داهاتوودا فڕۆکەکانی ئێف ١٥ و ئێف ١٦ و ئێف ١٨ی ئەمریکی دەخەینە خوارەوە.
محەممەد ئەلبەخیتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، وتی: ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتی بایدندا لە پەلامارەکانی بۆ سەر یەمەن شکستی هێنا، چونکە گەورەترین کێشەی کە ڕووبەڕووی بووەوە، نەبوونی زانیاری سەبارەت بە شوێنی بەرهەمهێنان و پاشەکەوتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک و هەموو کەرەستە سەربازییەکانمان بوو . وتیشی: لە ڕاستیدا ترەمپیش هاوشێوەی بایدن نەیتوانیوە بە ئامانجەکانی خۆی بگات، بۆیە بۆ ترساندنی خەڵک پەنای بۆ بەئامانجگرتنی ناوچە مەدەنییەکان بردووە، لەکاتێکدا گەلەکەمان هەمیشە پاڵپشتی ئارمانجەکانی فەڵەستین بووە و لە ئەمریکا ناترسن.