هەڵوێستی پتەوی نەبی بێڕی لە حاند چەکی حیزبوڵڵا چەک کارتی سەرکەوتنی ئێمەیە
نیسان 26, 2025 19:55 Asia/Tehran
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی: چەکی بەرخۆدان کارتی سەرکەوتنی ئێمەیە، هەرگیز ئەم کارتە لەسەر مێزی دانوستان دانانین .
نەبی بێری، ڕایگەیاند، پێشوازی لە پێشنیارەکەی جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان دەکەم بۆ قسەکردن لەگەڵ حیزبوڵڵا ، بەڵام گرنگە گوشار بخرێتە سەر دوژمنی زایۆنی بۆ جێبەجێکردنییان بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست. سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان جەختی کرد: زایۆنیستەکان هیچ کام لە بەڵێنەکانی خۆیان لە ڕێککەوتننامەی ئاگربەستدا جێبەجێ نەکردووە، بۆیە هەرگیز نابێ هەموو کارتی سەرکەوتنمان ڕادەستی بکەین و لەسەر مێز دابنین. ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کاتەوەی ئاگربەست لە باشووری لوبنان ڕاگەیەندراوە، حیزبوڵڵا تەنانەت یەک تەقەیشی نەکردووە، بەڵام ڕژێمی زایونی پابەند نەبووە بە هیچ کام لەو کارانەی کە بڕیار بوو بیکات.