نیسان 27, 2025 15:15 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەندین جار، ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سەنعا، حودەیدە، مەئریب و سەعدەی یەمەنیان بۆردومان کرد.

لە ئاکامی پەلامار بۆسەر ناوچەی "بەنی حارس" لە سەنعای پێتەختی یەمەن، هەشت کەسی مەدەنی لەوان دوو منداڵ بریندار بوون.

لەو هێرشەدا، خەسارێکی زۆر لە ماڵ و خانووبەرەی خەڵک کەوت.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هەروەها بەشی "کەتاف" لە پارێزگای سەعدە و دوورگەی "کەمەران" و بەندەری "رەئس عیسا"یان لە پارێزگای حودەیدە هەڵ:کەوتوو لە رۆژاوای یەمەن بۆردومان کرد.

سەرپەیڤ