حیزبوڵڵا : چەکداماڵینمان قسەیەکی پوچ و بێ کەڵکە
May 03, 2025 19:21 Asia/Tehran
یەکێک لە ڕێبەرانی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە دوژمن لە چەکی بەرخۆدان دەترسێت و پرسی چەکداماڵینی حیزبۆڵڵا قسەیەکی پووچ و بێ کەڵکە .
مەحمود قوماتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: بە هۆی بەرخۆدانی ئەفسانەیی و بوێرانە لە سنوورەکان و هەروەها پاراستنی دەسەڵاتی لوبنان، دوژمنی زایۆنی لە دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ شکستی هێنا . ئەم ئەندامەی حیزبوڵڵا وتیشی : ئەوان هێشتا لە چەکی بەرخۆدان دەترسن و پرسی ئاوەدانکردنەوەی لوبنان بە چەکەوە دەبەستنەوە و هەموو ئەمانە قسەی پووچ و بێ کەڵکن. نەبیه بێری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان هەروەها ڕایگەیاند: چەکەکانمان کارتی سەرکەوتنی ئێمەیە کە بەبێ جێبەجێکردنی تەواوی ئاگربەس و وتووێژ سەبارەت بە چارەنووسی ئەو چەکانە دەستی لێ هەڵناگرین