May 04, 2025 19:21 Asia/Tehran
  • بۆچی سەنعاهەناردەکرانی نەوتی ئەمریکا لە دەریای بایکۆت کرد؟

سەنعا ڕایگەیاند کە هەناردەکران وگواستنەوەی نەوتی واشنتۆن لە ڕێگەی دەریای سوور و دەریای عەرەب بایکۆت دەکات.

سەنعا لە کردەوەیەکی واوەتر لە کاروکردەی خۆڕاگرانە وڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی، هەناردەکرانی نەوتی ئەمریکای بایکۆت کرد وتێپەڕینی گەمیەکانی هەڵگری نەوتی ئەم وڵاتە لە دوو دەریای سوور وعەرەب"ی " قەدەغە کرد.

هەرلەم بارەوە یەمەن بڕیاری گرت هەناردەکران ، گوێزرانەوە، داگرتنی بار، کڕێن وفرۆشتنی نەوتی نەپاڵاوتەی ئەمریکا بە شێوەی ڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆ، لەوان لە ڕێگەی ئۆپراسیۆنی گواستنەوەی گەمی بە گەمیی ئیس تی ئیس ولەڕێگەی لایەنی سێهەم قەدەغە بکات. چاودێران بڕوایان ئەوەیە هەتا کاتێک کە تەشەنای ئاڵوزی لەدژی یەمەن لە لایەن ئەمریکاوە بەردەوام بێت، شایەتی هەنگاوی دواتری سەنعا بۆ داسەپانی زەخت وگوشاری ئابووری بە سەر ئەمریکا دەبێت. عەبدولوەهاب خەلیل چالاکی مافی مرۆڤ لەم بوارە بە پەیامنێری ئەلعالەمی وت: ئەم بڕیارە ڕێک ، باش وبەرداکۆکی یاسایە. نەتەنیا لەگەڵ یاساوڕێسای یەمەن کە بەسەر بەندەرەکان ودەرگاکانی هاتووچووی زەوینی ودەریایی وڵات زاڵە، بەڵکو هاوپێوەندە بە یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی ویاسایی دەریاکانیش چونکە یاساوڕێسای نێودەوڵەتی لە کاروکردەی وڵاتان لەمەڕ پێشگیری کردن لە بەرەکوژی داکۆکی دەکات. سەرتیپ عابد وتی: بە پیی یاساوڕێسای پلە بەندی وڵاتان، حکومەتەکان وکەسانی دوژمن لە گەڵ کۆماری یەمەن وگەڵاڵەی سزا دان وبایکۆت بۆ هۆکارانی دەستدرێژی بۆسەر یەمەن یا وڵاتێکی عەرەبی یائیسلامی ، یەمەن دەتوانێ وەها بڕیارێک بگرێت.

 

 

سەرپەیڤ