May 07, 2025 13:27 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی ئەلعالەم لە بچڕانی پێوەندی سودان لەگەڵ ئیمارات

سودان بە تاوانبارکردنی ئیمارات بە پشتیوانی کردنی ماڵیی وسەربازی لە هێزە میلیشیاکانی" پشتیوانی خێرا" کە لەگەڵ سوپای ئەم وڵاتە شەڕئەکەن، پچڕانی پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆی لەگەڵ ئەم وڵاتە ی ڕاگەیاند.

بە پیی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئەلعالەم لە خارتوم، کاری سودان لەمەڕ ڕاگەیاندنی فەرمی پچڕانی پێوەندی لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی پیشبینیکراو بوو.

سودان دوای پەلاماری بەخۆفڕی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر هەمارەکانی سوتەمەنی وهەروەها فڕگەی نێودەوڵەتی پورت سودان وهەروەها ناوەندی ئاسمانی عوسمان دیگنا، هەڵکەوتوو لە نزیک فڕگە کە لەبەر تەگبیری ئاسایشتی، فڕینەکانیان هەڵپەساردبوو ، باڵویزی خۆیان لە ئەبوزەبی بانگ کردەوە. شارومەندێکی سودانی بە پەیامنێری ئەلعالەمی وت: مادەی خواردەمەنی بۆ ماوەیەک بڕاوە ومنداڵەکانمان برسیانە، بەڵام ئێمە وەستاین وهەتا دونیا ئاخریش هەردەوەستین وهەتا دوایین سەربازلە تەنیشت هێزەچەکدارەکانمان دەمینێنەوە. ئەم ڕٶژانە خەڵکی سودان هەمووکات لە پەلاماری درۆنیی بۆ سەرناوەندەکانی خزمەتگوزاری و ژمارەیەک لە ئیالەتە جۆربەجۆرەکان قسە ئەکەن کە لەلایەن میلیشیاکان کاردانەوەی خیرا ئەنجام دەبێت. شەڕی ناوخۆیی سودان لە ئاوریلی ٢٠٢٣ لەگەڵ تەشەنای ئاڵوزیەکانی نێوان سوپای سودان بە فەرمانبەریەتی عەبدولفەتاح بورهان وهێزەکانی پشتیوانی خێرا بە فەرمانبەریەتی محەممەد حەمدان دقلو بەناوبانگ بە حمیدتی دەسپێکرا ونێونجیگەریە نێودەوڵەتیەکان بۆ کۆتاییدانە بەم شەڕە هەتا ئێستاکە ئاکام وئەنجامێکی نەبووە.

 

 

سەرپەیڤ