شەڕی نێوان سوپای پاکستان و تیرۆریستان ١٦ کوژراوی لێکەوتەوە
May 30, 2025 17:29 Asia/Tehran
لە دوو ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆردا لە پارێزگاکانی بەلوچستان و خەیبەر پەختونخوا لە پاکستان، دوازدە تیرۆریست کوژران و چوار سەربازی پاکستانیش گیانیان لەدەستدا.
شەڕ و پێکدادان لە ناوچەی لۆرالایی و کێچ لە بەلوچستان بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج ئەندامی گرووپێکی جوداخوازی بەلوچ. هەروەها لانیکەم حەوت تیرۆریستی سەر بە گرووپی تەحریک تاڵیبان پاکستانیش لە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی سوپای پاکستاندا لە ناوچەکانی وەزیرستانی باکوور و چیترال کوژران. لە هەمان کاتدا چوار سەربازی پاکستانیش لە هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر بنکەیەکی ئەمنی سوپا لە وەزیرستانی باکوور گیانیان لەدەستدا.